بافڵ تاڵه‌بانی: پێوسته‌ كۆمپانیاكانی چین رۆڵیان هه‌بێت له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ھه‌رێم

بافڵ تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان چاویكه‌وت به‌ ( نی روچی ) كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی له‌ھه‌رێمی كوردستان .

له‌ دیدارێكدا له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ھاوكاری نێوان ھه‌ردوولا گفتوگۆكراو ته‌ئكید له‌ ھه‌ماھه‌نگی و كاری ھاوبه‌ش كرایه‌وه‌ به‌جۆرێك خزمه‌تی زیاتر به‌ ھه‌رێمی  كوردستان بگه‌یه‌نێت به‌ تایبه‌ت له‌ رووی ئابوری و كشتوكاڵییه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانی رونكردنه‌وه‌ی دایه‌ وه‌فدی میوان له‌سه‌ر ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رھێنان و به‌شداریكردنی كارای  كۆمپانیاكانی كۆماری میللی چین له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری ھه‌رێم و ھاوكاریكردنی زیاتری كه‌رتی تایبه‌ت له‌ سنووری ئیداره‌ی سلێمانی له‌وڕووه‌شه‌وه‌ چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌ڕوو بۆ باشتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رمایه‌دارانی ھه‌ردوولا.

له‌ كۆتایشدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌رێم و عیراق بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكراو جه‌خت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ رێگای گفتوگۆو زمانی لێكتێگه‌یشتن.