وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی گواستنەوەی پۆستەی هەرێمی کوردستان دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی گواستنەوەی پۆستەی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو وڵاتانی جیهان لە رێگەی کۆمپانیای (الاتجاه العراق) بە هێڵی ئاسمانی (المملکە الاردنیە) بەبڕی 7 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەم نوێکردنەوەیە بۆ ماوەی یەک مانگ لە 1/9/2019 تا 30/9/2019 درێژ دەکرێتەوە، بەمەرجێک لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم رێکەوتە رێکاری تەندەرین ئەنجام بدرێت.