هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژووری بازرگانی ڕۆژئاوای سوید، ژماریەک کۆمپانیای سویدی هەستان بە پێشکەشکردنی سیمنارێک لە ژێر ناوی ( ژینگەو وزەو تەکنەلۆژیا)
بە ئامادەبونی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و جێگری دووەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و ڕێکخراوەکانی ژینگە و کۆمپانیاکانی سلێمانی لەهۆڵی تەلاری هونەر سمینارەکە دەستی پێکرد.
کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا بەستنی ئەم سمینارانە ڕۆڵ و گرنگی خۆی دەبێت بۆشاری سلێمانی لەلایەن کۆمپانیا سویدیەکانە.
وتیشی؛ پێویستە هەوڵبدرێت و گرنگی بەکۆمپانیا سویدیەکان بدرێت چونکە ئەوان لەڕوی ژنگەوە زۆر پێشکەوتون؛
لای خۆشیەوە نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتی ؛وڵاتی سوید وڵاتێکی پێشکەوتووە لەبواری ژینگەدا دەمانەوێت کۆمپانیا ناوخۆییەکان سود وەربگرن لە زانیاریەکانیان و دروستکردنی پەیوەندی ؛
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی یوسف یاسین لەوتەیەکدا ڕایگەیاند “ئێمە بەردەوام هەوڵ دەدەین ژینگەی سلێمانی بەرەو باشی بڕوات و کاردەکەین بۆهاوکاریکردنی ئەو کۆمپانیایانەی لەبواری ژینگەدا کاردەکەن”
بڕیاروایە سمینارەکە دووڕۆژ بخایەنێت و تیایدا چەندین بابەتی گرنگ لەبواری ژینگە پێشکەشبکرێت .