TİSVA دەزگای بەرەنگار بوونەوەی بەهەدەردانی خەرجی رایگەیاند ”لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دیاردەی رازاندنەوەی خواردنی بەیانیان بە خواردنی جۆراو جۆر پەرەیسەندوە بەهۆیەوە ساڵانە بە بەهای ١٠٠ ملیاری لیرەی تورکی کە دەکاتە ١٧٥ ملیۆن دۆلار خواردن بە هەدەر دەدرێت”.
بە گوێرەی هەوڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، لە تورکیا ساڵانە بە بەهایی ٢١٤ ملیار لیرەی توکی کە دەکاتە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار خواردن بە هەدەر دەدرێت، کە یەکسانە بە ١٢ ملیۆن تەن خواردن.
پرۆفیسۆر د. عەزیز ئاکگول سەرۆکی دەزگای بەرەنگار بوونەوەی بەهەدەردانی خەرجی رایەگەیاند ”لە کۆیی ٦٧ ولاتی لە دەستدانی خواردن و بە هەدەردانی, تورکیا لە پلەی ٦٥ـی ریزبەندیەکە دێت”.
ئاکگول راشیگەیاند ”لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دیاردەی رازاندنەوەی خواردنی بەیانیان بە خواردنی جۆراو جۆر پەرەیسەندوە بەهۆیەوە ساڵانە بە بەهایی ١٧٥ میۆن دۆلار خواردن بەهەدەر دەدرێت،لە خواردنی بەیانیاندا بە هۆیی زۆری لە زەیتوون و پەنیر و تەماتە و زبدە و مورەبا و هێلکە و نان ناخورێت بەهەدەر دەدریت و فرێدەدرێت”.