بەپێی نوسراوێك كە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕەسمی داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردوە، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی هەواڵی میدیا عیراقییەكان كە بڵاویان كردۆتەوە، داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
هەر بەپێی هەواڵی ئەو میدیایانە، نوسراوەكە دوێنی دوشەممە 16/9/2019 ئاراستەی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عیراق كراوە.
هاوكات ئەوەش رونكراوەتەوە، بەوپێیەی لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت پێویستە لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە وردبینی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.