بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه نوێنه‌رانی هه‌ر چوار كوتله كوردستانییه‌كه (هاوپه‌یمانیی كوردستان، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) له به‌غدا كۆببنه‌وه ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌م دواییه‌ی عیراق‌و هه‌ڵوێسته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران.
بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: سبه‌ینێ هه‌ر چوار كوتله كوردستانییه‌كه له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق‌و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كوتله كوردستانییه‌كان ئایندهی حكومه‌تی عیراق‌و په‌یوه‌ندی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌رێم تاووتوێ ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه، بورهان محه‌مه‌د وتی: كۆنووسێك له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئامادهدهكهینو به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌و كار‌و چالاكییان له كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نوری مالیكی، نیگه‌رانیی لای بهرپرسانو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم دروستكردووه‌و به‌رده‌وام لێدوانی دژبه‌یه‌ك له‌نێوان به‌رپرسانی ههرێمو به‌غداوه ده‌درێت.