دەستەی وەبەرهێنانی عێراق رایدەگەیەنێت، ”یەکەم پرۆژەی باڵەخانەی بەرزی نیشتەجێبوون، لە بەغداد جێبەجێ دەکرێت”.
شاکر زاملی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کۆمپانیای جێبەجێکار دەستی بە قۆناغە سەرەتاییەکانی دروستکردنی تاوەرەکان ”بروج”ی بەغدا کردووە.
جێگای ئاماژەیە پرۆژەکە بەشێوەی وەبەرهێنان و لەسەر رووبەری ١١٦ دۆنم لە نزیک گۆڕەپانی عەباس بن فرناس لە کەرتی کەرخی بەغدا، جێبەجێ دەکرێت.
زاملی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکەمجارە لە بەغدا، باڵەخانە و تاوەری بەرزی لەم چەشنە بۆ نیشتەجێبوون دروست دەکرێت هاوکات راشی گەیاندوە پرۆژەکە پێکدێت لە لە ژمارەیەک تاوەر، تاوەرەکان پێکدێن لە بینایی ١٤ نهۆمی تا ٢٦نهۆمی و پرۆژەکە دوو هەزار و ٦٥٠شوقەی نیشتەجێبوون، لەخۆ دەگرێت.