شاندێکی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕوسیا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەش ئەنجام دەدەن.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ڕایگەیاند “شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی لە شاری مۆسکۆ لە ڕووسیا بەڕێکەوتین بەرەو ڕوسیا”.
ڕاشیگەیاند “لەسەردانەکەماندا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەش و لێکتێگەشتن واژۆ دەکەین کە تایبەتە بە دروستکردنی پەیوەندییە پیشەسازیەکان و بازرگانی ھاوبەش وە ھاندانی کۆمپانیا ڕوسیەکان بۆکارکردن لە ھەرێمی کوردستان”.
جەخت دەکات “ئەنجامدانی ئەم پرۆتۆکۆڵە گرنگی زۆری دەبێت بۆ کاری ھاوبەشی بازرگانی کە دەتوانین لەم ڕێگەیەوە بازرگانانی ھەرێم سەردانی ڕوسیا بکەن و ئەو پێداویستی و بەرژەمانەی گرنگن ھاوردەی بکەن”.
ئاماژە بەوە دەکات نزیکەی ٣٠ کۆمپانیای ڕوسی ھەن لە ھەرێمی کوردستاندا کە کاری جیاوقز دەکەن یان بازرگانی ھاوبەش لە نێوان بازرگانانی ھەردولادا ھەیە.