عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، رایگه‌یاند کە به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر دوو کارگەی نه‌وت سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو پاڵاوگه‌یه راده‌گرن.
عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان به ئاژانسی فەرمی هه‌واڵیی سعوودیه‌ی راگه‌یاندووه کە به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر کارگه‌کانی بقێق و هەجرەت خرێس سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو کارگه‌یه راده‌گرن. ئه‌و بۆشایی به‌رهه‌مهێنانه‌ش له رێگای نه‌وتی عه‌مباركراوه‌وه پڕده‌كه‌نه‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ئاكامی هێرشه‌كه‌وه روویانداوه بووه‌ته هۆی وه‌ستاندنی ده‌رهێنانی پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو (نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی كۆمپانیاكه).
وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به هۆی هێرشه‌كه‌وه كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ رووینه‌داوه و كاره‌كانی دیاریكردنی زیانه‌كانی كۆمپانیاكه به‌رده‌وامن.
دوێنێ شەممە، له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر دو کارگەیی ئارامكۆ لە سعودیە و هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حوسییه‌كانی یەمەن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.