حکوومەتی هەرێم بووجەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان تەرخانکرد

جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، ”حکومەت بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیون دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی ھەرچوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە”.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی ٣٣ ملیار و٨٧٦ ملیون دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی ھەرچوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە”.

شایەنی باسە ناوبراو راشیگەیاند ”بەر لە ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ ونیودا جێبەجێ دەکرێت”.