لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە دوێنێ شەودا، کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و Pro Max ـی بە 3 دانە کامێرا و نرخی دەستپێکی 999$ ـەوە ڕاگەیاند.
ئەپڵ iPhone 11 Pro و Pro Max ـی بە 3 دانە کامێرا و نرخی دەستپێکی 999$ ـەوە ڕاگەیاند ”هاوشێوەی iPhone 11، بەداخەوە ئەپڵ زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و Pro Max ـی ئاشکرا نەکرد. بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا تەواوی تایبەتمەندییەکانی هەردوو ئایفۆنە نوێیەکەتان دەخەینە بەردەست.
با سەرەتا لە iPhone 11 Pro ـەوە دەست پێ بکەین، ئایفۆنە نوێیەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 5.8 ئینج لە جۆری Super Retina XDR OLED بە وردی نیشاندانی 1125 بە 2436 پێکسڵ.
لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە و ڕوونی هەرسێکیان 12 مێگاپێکسڵن. لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچی ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە.
پڕۆسێسەری Apple A13 Bionic ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە بژاردەکانی 64 و 256 و 512 گێگابایت.
خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,190 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات، هەروەها خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID ـیە و وەشانی iOS 13 ـی لەسەر جێگیرە.
کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان خاوەن تایبەتمەندی دۆخی شەو (Night Mode) ـن تایبەت بۆ چرکاندنی وێنەکان لە دۆخە تاریکەکاندا، هەروەها خاوەن تایبەتمەندی Deep Fusion ـن کە 4 کورتە وێنە و 4 وێنەی دیکە دەچرکێنێت و لە ڕێگەی Machine Learning ـەوە دەیانکات بە یەک وێنە بە مەبەستی باشترکردنی وردەکارییەکان لە دۆخە تاریکییە مامناوەندەکاندا.
لە ئایفۆنە نوێیەکاندا، لەمەودوا هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID دەتوانێت لە گۆشەی گەورەترەوە قفڵ بکاتەوە، وە خاوەن بارگاویکەرەوەیەکی 18 واتین و لە نێو پاکەتەکەیاندا بوونی دەبێت. سەبارەت بە توانای پاترییەکانیان، بەرگەی ڕۆژێکی تەواو لە بەکارهێنان دەگرن.
هەردوو ئایفۆنە نوێیە بە ڕەنگەکانی سەوزی سەر لە بەیانی و ڕەش و زیوی و ئاڵتونییەوە بەردەست دەکرێن. نرخی iPhone 11 Pro لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات و نرخی iPhone 11 Pro Max ـیش لە 1,099$ ـەوە دەست پێدەکات.
سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Apple iPhone 11 Pro:
- ڕوونما: قەبارە: 5.8 ئینج. جۆر: Super Retina XDR OLED. وردی نیشاندان: 1125 بە 2436 پێکسڵ. خێرایی: 120 هێرتز.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Apple A13 Bionic (7 nm.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 256 و 512 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
- کێش: 188 گرام.
- پاتری: 3,190 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Ultra Wide
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری TrueDepth.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاو Face ID.
- دەرچە: Lightning.
- پارێزەر: هەبوونی پارێزەری IP68 لە بەرامبەر ئاو و تۆز تاوەکو قوڵی 4 مەتر و بۆ ماوەی 30 خولەک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: یەک سیمکارت (جۆری Nano-SIM و E-Sim) – دوانە سیمکارت (جۆری Nano-SIM و dual stand-by) تایبەت بە وڵاتی چین.
- دەنگ: Dolby Vision.
- ڕەنگ: سەوزی سەر لە بەیانی – خۆڵەمێشی – زیوی – ئاڵتونی.
- سیستەمی کارپێکەر: iOS 13.
- ژمارەی مۆدێل: A2215 – A2160 – A2217.
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: لە 999$ دەست پێدەکات