كۆمپانیا نه‌وتیه بیانییه‌كان نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلاری ئێران قه‌رزارن، به‌ڵام به‌هۆی سزاكانی خۆرئاوا بۆسه‌ر كه‌رتی بانكی وڵاته‌كه‌ی، حكومه‌تی تاران ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
ئه‌حمه‌د قلبانی سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: كۆمپانیا نه‌وتیه بیانییه‌كان نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلاری كه‌رتی نه‌وتی ئێران قه‌رزارن، به‌ڵام سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سزاكانی خۆرئاوا بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.
ئه‌حمه‌د قلبانی وتیشی:ئێران ده‌توانێت له‌جیاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه دهرمانو خواردنوپێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ربگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده قلبانی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه قه‌رزای ئێرانن، به‌ڵام پێشتر رۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته ناوی گروپی كۆمپانیاكانی (شێڵ)ی به‌ریتانی – شاهانه‌ی هۆڵه‌ندایی هێنابوو.
له راپۆرتی ساڵی خۆیدا بۆ ساڵی 2012، گروپی شێڵ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه به بڕی 2 ملیۆن دۆلار قه‌رزای كۆمپانیای نه‌وتی ئێرانه، به‌ڵام به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناتوانێت ئه‌و قه‌رزانه یه‌كلابكاته‌وه، حكومه‌تی به‌ریتانیاش رێگربووه له‌به‌رده‌م گروپه‌كه تا له‌جیاتی ئه‌و بڕه پاره‌ییه‌ی كه قه‌رزاری ئێرانه‌و ده‌گاته 2،3 ملیۆن دۆلار، ده‌رمان ودانه‌وێڵه هه‌نارده‌ی ئێران بكات.
له‌به‌رامبه‌ر دهستبهردارن نه‌بوون له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، له‌ده‌ستپێكی ساڵی 2012، وڵاتانی خۆرئاوا بایكۆتی نه‌وتی ئێرانیان كردووه، هه‌روه‌ها سزایان به‌سه‌ر كه‌رتی بانكی ئه‌و وڵاته‌شدا سه‌پاندووه.