بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەسەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 راگیراوەو هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتووش هاوردە بكرێت دەبێت بڕوانامەی (سی ئۆ سی) لەگەڵ بێت.
پشتیوان حەمە ساڵح, لێپرسراوی هۆبەی ئۆتۆمبێل لە بەرێوەبەرایەتی گومركی باشماخ بەگەلی كوردستانی راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی ناوخۆو بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرك كە ئاڕاستەی گشت دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، لەبەرواری 1ی 9ی 2019وە بەبێ بڕوانامەی (سی ئۆ سی) هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو لە خاڵە سنووریەكانەوە رێگەپێَدراو نیەو دەبێت هەر ئۆتۆمبێلێك ئەو بڕوانامەی لەگەڵ بێت.
هەروەها لەسەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە كراوەو لەئێستا مۆدیلەكانی 2018 و 2019 و 2020 دەبێت هاوردەبكرێن.