بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك نوسینگەی لە عەلوەی سلێمانی ڕوبەڕوی داخستن و رێكاری یاسایی دەكاتەوە و قائیمقامیش دەڵێت؛ هەر جوتیارێك عمولەی لێوەر گیرا لیژنەهاوبەشەكان ئاگادار بكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019 لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بەهاوكاری چاودێری بازرگانی و هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی، بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران (9) نوسینگە( قاطع)ی لەعەلوەی شاری سلێمانی داخست.
پێشتر و چەند جارێك ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە كۆبونەوەكانی لەگەڵ خاوەن نوسینگەكانی عەلوەی سلێمانی رایگەیاندووە؛ بەمەبەستی پشتگیری كردن لە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جوتیاران وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە نابێت نوسینگەكان عمولە لە جوتیار وەربگرن بەڵكو تەنها لە كڕیار وەردەگیرێت، بۆیە هەر شوێنێك عمولە لە جوتیار وەربگرێت روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە هەروەها ئاگاداری دراوە بە جوتیاران لەكاتی وەرگرتنی عمولە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.
ئەو قاطعانەی ڕوبەڕوی داخستن بونەوە هەریەكەلە ژمارە (179،177،175،172،170،62،39،35،34)ن و خاوەنەكانیان روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.