ئێران لە هەناردەکردنی بەنزین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

سەرۆکی بۆرسەی وزەی ئێران رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوو ئێران بە بڕی ١١٠ هەزار تەن بەنزینی هەناردەی بۆرسەی جیهان کردووە. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی فارس کە لە زاری عەلی حوسێنی، سەرۆکی بۆرسەی وزەی ئێران وەریگرتووە، ئێران لە هەفتەی رابردوو ١١٠ هەزار تەن بەنزینی هەناردەی دەرەوە و بۆرسەی جیهانی کردووە کە بەمەش ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.

شایەنی باسە لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو بڕە زۆرەی بەنزین هەناردەی عێراق، تورکیا، پاکستان و وڵاتانی دیکە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای نیشتیمانی ئێران بۆ دابەشکردنی پێکهاتەکان هەوڵ دەدات ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکات.