هەمیشە وڵاتانی ئیسکاندیناڤیا بووەتە سەرنجی جیهان و خەڵک ئارەزووی گەشتی بۆ ئەو وڵاتانە هەیە. نەرویج یەکێکە لەو وڵاتانە و هەموومان چەندین زانیاری کەممان هەیە لەسەر ئەو وڵاتە.
وەرن با پێکەوە چەند زانیارییەکی سەری دەربارەی ئەو وڵاتە بخوێنینەوە:-
١. سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات شانشینیە بەڵام جیاوازە لەگەڵ بەریتانیا و وڵاتانی دیکە. چونکە لە نەرویج وشەی “Norway’s King” کە ئەمەیان ئاماژەیەکە بۆئەوەی وڵات هی شا نییە بەڵکو شا هی وڵاتە.
٢. لە دوایی کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە تاوەکو ئێستا تەنها ١٠ پۆلیس گیانی لەدەستداوە.
٣. لە ساڵانی هەشتاکان نەرویجییەکان فێری ژاپۆنەکان دەکەن کە چۆن بە ماسی سەلەمۆن، سوشی درووست بکەن. واتە ماستەری سوشین!
٤. لە ساڵی ٢٠١٤دا نەرویج لەرووی ئاستی ژیانەوەوە باشترینی جیهان هەڵبژێردرا.
٥. رەچەڵەکی خلیسکێنە بۆ نەرویج دەگەڕێتەوە. وشەی Ski بە زمانی نەرویجی بە واتای ‘پارچە دار’ دێت.
٦. نەرویج ئەو وڵاتەیە کە نرخی گاز لە سەرجەم وڵاتەکانی دیکە گرانترە.
٧. هەموو تاوانبارانی بەندیخانەکان دەتوانن بەرێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە دابنێن.