وەزارەتی پیشەسازی عیراق رایگەیاند: كە بەتەنها لە 6 مانگی رابردوودا توانیویانە 2 ملیۆن و 500 هەزار تۆن لە چیمەنتۆ بەرهەم بهێنن و بەوەش لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا گەیشتونەتە ئاستی خۆژێنی.
لەوبارەیەشەوە حسێن موحسن خەفجی بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عیراق ئاشكرایكرد كە بە تەنها لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمی ئەو كارگانەی لە لایەن كۆمپانیاكەیانەوە لە پارێزگاكانی باشوری عیراقدا سەرپەرشتی دەكرێن گەیشتۆتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار تۆن چیمەنتۆ كەبەهاكەی زیاتر لە 75 ملیار دینار بووە.
وتیشی ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە كارگەكانیاندا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە 700 تۆن زیادیكردووەو بەوەش لەو بەرهەمەدا گەیشتونەتە ئاستی خۆژێنی و عیراقیش پێویستی بە هاوردەكردنی چیمەنتۆ لە ووڵاتانی ترەوە نەماوە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه شاری سلێمانی له به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆدا له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه و چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره‌ی چیمه‌نتۆ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌یه كه زۆرترین بڕی چینه‌متۆ به‌رهه‌مده‌هێن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.