وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاژانسی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كات
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه:” پرۆژه‌ی ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكانمان بوو له له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاژانسی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان”.
ئه‌وه‌شی وتووه:” له دیدارێكدا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاژانسه‌كه پڕۆژه‌كه‌مان بۆ باس كردن كه ئاماده‌مان كردووه بۆ سوودگه‌یاندن به ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان و داوامكرد FAO هاوكاربن له ده‌ستپێكرن و سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه كه .به‌دیوێكدا ده‌بێته مایه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی به‌روبوومی كشتوكاڵی و به‌دیوێكی تریشدا هه‌لی كار بۆ سه‌دان ده‌رچووی زانكۆ و كادیرانی كشتوكاڵ ده‌ره‌خسێنێت”.
رونیشكردوه‌ته‌وه:” (د. سه‌لاح الحاج حه‌سه‌ن) رێكخه‌ری ئاژانسه‌كه له عیراق پڕۆژه‌كه‌ی به گه‌وره و گرنگ له قه‌له‌مدا و سه‌رباری ده‌ستخۆشی كردن له‌و هه‌نگاوه، دووپاتیان كرده‌وه كه هاوكار ده‌بن بۆ سه‌رخستنی”.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وتووه:”هه‌روه‌ها داوامان كرد جارێكی تر ئاژانسه‌كه هاوكار بێت له دابین كردنی ده‌ستی كاری پێویست بۆ كێڵگه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی، كه له ئێستادا بۆ رایی كردنی كاروباری كێڵگه‌كانی سه‌ر به‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه پێویستمان به ده‌ستی كار هه‌یه. ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی بانكی بۆماوه‌یه‌ی كشتوكاڵی (جین بانك)یش گفتوگۆ كرا كه بڕیاره ئاژانسه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له پارێزگای سلێمانی ده‌ست بكات به كاركردن تێیدا.