جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌کارییه‌کانی كردنه‌وه‌ی خاڵی سنوری شۆشمێی ته‌واو کردووه‌و ئێستا بڕیار لای حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی خاڵی سنوری سازان‌و شۆشمێ -ته‌وێڵه، کاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کارییه‌کانی له‌خاڵی سنوری شۆشمێ ته‌واو کردووه‌و ئێستا بڕیار لای حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه که به‌پێی ده‌ستور ده‌توانێت ئه‌و خاڵه سنورییه به‌فه‌رمی‌و بۆ هاتوچۆی خه‌ڵک‌و گه‌شتیاران بکاته‌وه.
وتیشی، “له‌به‌رئه‌وه‌ی که خاڵی سنوریی سازان بازاڕچه‌ی نییه هه‌ر دولا واژۆمان له‌سه‌ر یادداشتێکی لێکتێگه‌یشتن کردووه که ئاماده‌کاریی زیاتر بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕچه‌یه بکه‌ین. له‌دیوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێویستی به 14 کیلۆمه‌تر ڕێگاوبان هه‌یه‌و له‌دیوی ئێرانیشه‌وه نزیکه‌ی 10 کیلۆمه‌تر پێویستی به قیرتاوکردن هه‌یه”.
راشیگه‌یاند، له‌لایه‌کی دیکه‌وه پێویستی به‌پردێک هه‌یه که به‌پێی یادداشتی لێکتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو پارێزگاری کرماشان‌و هه‌ڵه‌بجه، که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ناردومانه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم که که‌وتووه‌ته به‌رنامه‌ی چوار ساڵی داهاتو. هه‌ر دوولا ئاماده‌کاری باشمانکردووه‌و ڕێکه‌وتوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و خاڵه سنورییه‌ش بۆ هه‌ردو پارێزگاکه ببێته سه‌رچاوه‌ی خێر‌و ئاودانی.”