ئیداره‌ی ئه‌مریكا دوو تۆڕی دابینكردنی پێداویستیی سه‌ربازیی كه ناوه‌نده‌كه‌یان له ئێرانه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی ئێران، خسته لیستی سزاكانییه‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوكاریی پرۆگرامی مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه نووسینگه‌ی چاودێرییكردنی سهروهتە بیانییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كه، كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو تۆڕی دابینكردنی پێداویستیی سه‌ربازیی، شه‌ریعه‌ت و دێهقان و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی تۆڕه‌كه‌یان خستووه‌ته نێو لیستی سزاكانه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه تۆڕی دێهقان كه له لایه‌ن حامید دێهقان-ه‌وه به‌ڕێوه‌براوه، به مه‌به‌ستی خۆدزینه‌وه له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له هۆنگ كۆنگ بووه، وه‌ك رووكه‌ش به‌كارهێناوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هاوكاریی پڕچه‌ككردنی ئێرانی به بڕی ده‌یان ملیۆن دۆلار له پێناو به ئامانجگرتنی بازاڕی ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌لیكترۆنیی ئه‌مریكادا، كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه حامید و هادی دێهقان له ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا به بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار پێداویستییان بۆ كۆمپانیایه‌ك دابینكردووه كه له لیستی سزاكانی ئه‌مریكادا بووه.
هاوكات تۆڕی شه‌ریعه‌ت كه له لایه‌ن سه‌ید حسێن شه‌ریعه‌ت-ه‌وه به‌ڕێوه‌براوه، بڕێكی زۆر ئه‌له‌منیۆمی بۆ ئه‌و كارگانه دابینكردووه كه پێداویستیی ته‌واوكه‌ر درووست ده‌كه‌ن و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران و سوپای ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌برێن یان كۆنترۆڵكراون.
هه‌ریه‌ك له شه‌قایق ئاغایی و مه‌هدی ئیبراهیم-زاده، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی دابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه‌دا رۆڵیان هه‌بووه، خراونه‌ته نێو لیستی سزاكانه‌وه.
ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سانه‌ی كه ده‌خرێنه نێو لیستی سزاكانه‌وه، سه‌روه‌رت و سامانیاندا له ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێت و كاركردنی كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵیاندا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.