قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كارگه‌یه‌ك مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێ نه‌كات سزا ده‌درێت.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كارێكار له شوێنی كار هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت بۆ پابه‌ندن بونی هه‌موو كارگه‌و كۆمپانیاكان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی و دابینكردنی ماف و پێداویستییه‌كانی كرێكاران .
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌موو كارگه‌و كۆمپانیاكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌كه‌مترین كاتدا گرفت و كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌ئاستێكی به‌رچاودا جێبه‌جێ بكه‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد ئامانجیان له‌مه پاراستنی گیانی كرێكاران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌و شوێنانه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو دڵته‌زێن.
قائیمقامی سلێمانی ده‌شڵێت :له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی پێویستییان ناوه‌و چه‌ندین شوێنیان سزاداوه‌و سه‌دان شوێنیش پاش ئاگادار كردنه‌وه‌یان پابه‌ند بوون به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌رله‌وه‌ی رووداو كاره‌ساتی دڵته‌زێن رووبدات ده‌یانه‌وێت به‌ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و شوێنانه بكه‌ن, هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی “لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار له شوێنی كار” كه یه‌كێكه له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچونی ته‌واو ده‌كرێت بۆ بونی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی له هه‌موو كارگه‌و كۆمپانیاكان , ئاوات محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنی ئه‌و رێنمایانه نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه سه‌ره‌تا به غه‌رامه‌و دواتر له ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بونیان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: جگه له به‌دواداچونه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی كرێكاران لیژنه‌كه له‌ماف و پێداویستیه‌كانی كرێكاران دهكۆَلێتهوه كه پێویسته له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه دابین بكرێن .