كۆمپانیا هندییه‌كان له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدا له‌ كڕینى نه‌وتى عێراق

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” رایگەیاند لە مانگی تەموزدا كۆمپانیا هندییەكان زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە و دوای ئەوەی كۆمپانیا چینییەكان بە پلەی دووەم دێن.

كۆمپانیای سۆمۆ له‌ ئامارێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند: لەو مانگەدا 32 كۆمپانیای جیهانی كڕیاری نەوتی عێراق بوون كە هەشتیان هندی بوون.

راشیگەیاند:كۆمپانیا چینییەكان لە پلەی دووەمدا بوون كە ژمارەیان حەوت كۆمپانیا بووە پاشان سێ كۆمپانیای ئەمریكی هاوكات ئەو كۆمپانیایانەی دیكە كە لە تەموزدا نەوتی عێراقیان كڕیوە بەریتانی، ئیتاڵی، میسری، توركی، ئیسپانی، روسی، یۆنانی، ژاپۆنی و مالیزی بوون.

ئاشكرایكرد:كۆمپانیای ئاینی ئیتاڵی، بی پی بەریتانی، چاینا ئۆیڵی چینی، ئیكسۆن مۆبیڵی ئەمریكی و گازپرۆمی روسی دیارترینی ئەو كۆمپانیایانەن كە نەوتی عێراق دەكڕن.