بانکێک لە شاری سلێمانی بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی گەشتو گوزار پارە بە قەرزدەدات بە ھاووڵاتیان و کاسبکاران.
دابان نەجمەدین،ڕێکخەری پەیوەندیەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لقی سلێمانی بانکی ئەقلیمی بازرگانی RT. BANK ژووری بازرگانی سلێمانی لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە لەپێنا و ھاوکاریکردنی گەشەپێدان و بەگەڕخستنی کەرتی ئابوری ئامادن بە پێدانی قەرز بە خاوەن کارو ھاووڵاتیان”.
ڕاشیگەیاند” بانکەکە تا بڕی یەک ملیار دینار قەرز دەدات بۆ پرۆژەی ئابوری لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و بوارەکانی تریش کە با فائیدەی ٪٥,٨ ساڵانە دەبێت و لەماوەی یەک ساڵ تا پێنج ساڵ قەرزەکە دەبێت بدرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەتوانن لەئێستاوە سەردانی لقی سلێمانی RT.BANK بانکی ئەقلیمی بازرگانی بکەن.