ئەمریكا سزای ئەو بازرگان و كۆمپانیانە دەدات كەبەشداری پێشانگای نێودوەڵەتی دیمەش دەكەن


باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە دیمەشق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ھەر كۆمپانیا و بازرگانێك نیازی بەشدریكردنیان لە پێشانگای نێودوەڵەتی دیمەش ھەیە، چاوەڕێی سزاكانی ئەمریكا بكەن و  ھەروەھا ھەر بازرگانێك گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی سووریا و حكومەت واژووبكات لە لایەن واشتنەوە سزا دەكرێت.

لە بەیاننامەی باڵیۆزخانەدا  بەمەش كراوە، حكومەتی سوریا لە رێگەی چالاكیە داراییەكانی دژی ھاووڵاتیانی سووریا دەجەنگێت و واژووكردنی گرێبەستیش لەگەڵ سووریا مانای ئەوەیە ھاوكاری و بۆ کوشتنی هاووڵاتیان پاڵپشتی ئەم رژێمە دەکرێت.

بڕیارە لە 28 ئەم مانگەدا پێشانگای نێودوەڵەتیی دیمەش بەڕێوەبچێت و چەندین كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی ئامادەكاریی بۆی  دەكەن.