ئێستا تەنیا ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزهاوردەی هەرێم دەکرێت و لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵیشدا زیاتر لە 30 هەزار ئۆتۆمبێل لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەی هەرێم کراوە.
دوای بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكەوتوو، لە ئێستادا لە دەروازە سنوورییەكان تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن، كە كوالێتی و مۆدێلی بەرزیان هەبێت.
لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵیشدا زیاتر لە 30 هەزار ئۆتۆمبێل بە هەمو جۆرەكان لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون.