وه‌زیری به‌رگری روسیا له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه
ئه‌مڕۆ 6ی تشرینی دووه‌می 2012، به بڕیاری ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ناتۆلی سه‌ردیۆكۆڤ، له‌به‌ر تێوه‌گلانی به‌كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
له‌دوای له‌سه‌ركار لابردنی ئه‌ناتۆلی سه‌ردیۆكۆڤ ، پۆتین له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ سێرجی شۆیجۆ وه‌زیری پێشووی فریاكه‌وتن ده‌ركه‌وت و ئه‌وی به وه‌زیری تازه‌ی به‌رگری وڵات ناساند.
له‌كاتی ناساندنی شۆیجۆ وه‌كو وه‌زیری به‌رگری، پۆتین رایگه‌یاند: بۆ باشتركردنی قه‌یرانه‌كان و باشتركردنی بارودۆخی پێویست بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری، بڕیارمدا سه‌ردیۆكۆڤ له پۆستی وه‌زیری به‌رگری رووسیا دووربخه‌مه‌وه.
له‌مانگی رابردوودا لێكۆڵهوهرهكانی رووسیا به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه دایان به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه‌به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه نزیكه‌ی 100 ملێون دۆلار، زیان به بودجه‌ی گشتی گه‌یاندووه.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ناتۆلی سه‌ردیۆكۆڤ وه‌زیری به‌گری به‌رپرسی ئه‌و پاره‌ییه كه گه‌نده‌ڵی پێوه‌كراوه.
شۆیجۆ وه‌زیری به‌رگری نوێی حكومه‌تی روسیا ته‌مه‌ن(57ساڵ)، پێشتر وه‌زیری فریاكه‌وتن بووه و له ساڵی 1994 وتاوه‌كو ئه‌مساڵ، ناوبراو كه‌سێكه له‌وانه‌ی كه زۆر ده‌مێكه هاوپه‌یمان و دۆستی ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیایه.