پارێزگای مەلەتی لە باكوری كوردستان ساڵانە نزیكەی 100 هەزار تۆن قەیسی وشككراوە هەناردە دەكات كە دەكات لەسەدا 85ی بەرهەمی قەیسی وشككراوەی جیهان.
مەلەتی كە دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای باكوری كوردستان (ناوەڕاستی توركیا) لە ساڵێكدا نزیكەی 100 هەزار تۆن لە قەیسی وشككراوەی رەوانەی 112 وڵاتی جیهان كردووە.
لە كۆی 17 ملیۆن دار قەیسی لەسەرتاسەری توركیادا، هەشت ملیۆن داریان لە مەلەتین كە بە پایتەختی قەیسی جیهانیش وەسف دەكرێت.
لە ماوەی نێوان یەکی ئابی 2018 تا 31ی تەمووزی 2019 ئاستی هەناردەکردنی قەیسی پارێزگاكە گەیشتووەتە 99 هەزار و 461 تۆن و داهاتەكەشی گەیشتووەتە 251 ملیۆن و 77 هەزار دۆلار.
وڵاتانی ئەمریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەڕازیل و ئوستڕالیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن كە قەیسی وشككراوەی شارەكەی باكوری كوردستان هاوردە دەكەن.
مەلەتی جگە لەوەی لەسەدا 85ی بەرهەمی قەیسی وشككراوەی جیهانی پێكدەهێنێت، ئەم پارێزگایە چوار هەزار و 114 تۆن ناوكی قەیسیشی لە میانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ هەناردە كردووە و داهاتەكەی هەشت ملیۆن و 588 هەزار دۆلار بووە.