جوتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایگەیاند ، بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان حكوومه‌تی هه‌رێم لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بە ئەلکترۆنی دەکات بەشێوەیەکی کردەیی ئەم پرۆژەیە دەستیپێکردوە.
ئەمرۆ دووشەممە جوتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی سازکرد، رایگەیاند “بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان حكوومه‌تی هه‌رێم لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بە ئەلکترۆنی دەکات بەشێوەیەکی کردەیی ئەم پرۆژەیە دەستیپێکردوە”.
جوتیار عادل بانگەشەی ئەوەی کرد کە “شایسته‌ی دارایی و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادیدا، ١٢.٨٤ ترلیۆن دیناره، به‌ڵام به‌غدا ته‌نیا ٥.٤٤ ترلیۆن دینار له ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە “لە ئێستادا ساڵانه ٧.٣٩ ترلیۆن دینار له پشكی هه‌رێم بڕاوه و حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی ئاراسته‌ی به‌غدا كردووه، خۆشبه‌ختانه تێگه‌یشتنی ئه‌رێنی له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه هه‌یه”.
جوتیار عادل ئەوەشی راگەیاند “ئه‌و پاره‌یه‌ی له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتحادی ده‌بڕدرێت، زۆر زیاتره له به‌های ئه‌و داهاته‌ی به هۆی فرۆشی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت”.
روونیشیكرده‌وه، “هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ستی به‌غدا بكات”.
لە بەشیکی تری وتەکانیدا رایگەیاند “دەبێت سەرجەم وەزارەتەکان لە ماوەیی ٣٠ رۆژ بەرنامەی چوار ساڵی حکومەت ئامادە بکەن”
هەروەها لە کۆنگرەکەدا وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند “سەبارەت بە ناوچە کوردستانیەکان پێشوەوچونو تێگەیشتنێکی باش هەیە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی باردۆخی ئەم ناوچانە لە ئارادایە هەروەها هەردولا کۆکن لەسەر کۆمەڵی بابەت وە هەنگاوی کردەیی نراون هەر لەم چوارچێوەیەدا لێژنەی تایبەت بەم دۆسیە پێکهێندراوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێندراوەکان”
جووتیار عادل دەڵێت: ” بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەن پێداویستی تایبەت و بۆ بەجێگەیاندنی پرەنسیپی شەفافیەت، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا مووچەی ١٣هەزاری ئەو چینە بگەڕێنێتەوە بە هاوتەریب لەگەڵ وردبینیکردنی سەرجەم ناوەکان بۆ دڵنیابوون لە کەسی شایستە”.
لە کۆتایی وتەکانیدا جووتیار عادل رایگەیاند “حکومەتی هەرێم دیسان تەئکیدی دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە دەستوور ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان و زامنکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتییەکانی”.