بانكی جیهانیی بهڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری وڵاته ههژارهكان دهدات به ئامانجی بنهبڕكردنی ههژاریی له رادهبهدهر.
رۆژی شەممە سندووقی نەختی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانیی کۆبوونەوە،دوای کۆبوونەوەکەش جیم یۆنگ کیم، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئامانجی كۆتاییهێنان به ههژاریی له رادهبهدهر ساتەوەختێکی مێژووییە بۆ جیهان”.
گووتیشی: “بە هەوڵدان و هەماهەنگی و دیدگای سەرۆکەکانی جیهان، باوەڕی زۆرمان هەیە بەوەی دەتوانین ئامانجەکە بهێنینە دی”.
“هەژاریی لە رادەبەدەر” لە روانگەی بانکی نێو دەوڵەتییەوە ئەو کۆمەڵگهیانەن داهاتی رۆژانەی تاکەکەس کەمترە لە دۆلارێک و 25 سەنت، بەپێی خەمڵاندنەکانیش، هێشتا 1.2 ملیار کەس لەجیهاندا لەدۆخی هەژاریی لە رادەبەدەردا دەژین، یەک لەسەر سێی ئەو ژمارەیەش لە كیشوهری ئەفریقان.
کریستین لێگارد، بەڕێوەبەری سندووقی نەختی نێودەوڵەتی، رایگەیاند: “بڕیاری هاوکاریکردنی وڵاتە هەژارەکان پەسەند کراوە”، بەڵێنی زیادکردنی هاوکاریکردنی وڵاتەهەژارەکانیشی دا.
کۆبوونەوەی سندووقی نەختی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی دوای دوو رۆژ هات لە کۆبوونەوەی سەرانی ئابووریی کۆمەڵەی 20، کە پێکهاتووە لە وڵاتە زلهێزەکان و هەندێ وڵاتی تازە گەشەسەندووی وەکو چین و بەرازیلو هیندستان.