وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق : ئاستی به‌رهه‌م هێنانی به‌نزین زۆر زیادی كردووه‌

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای ده‌كات، تێكڕای بەرھەمی پاڵاوگەكان لە بەنزین و زەیتی گاز و بەرھەمە نەوتییەكانی دیكە لە عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كارووباری پاڵاوتن رایگه‌یاند، ”ئاستی بەرھەمھێنانی بەنزین  گەیشتووەتە زیاتر لە 3 ملیۆن لیتر لە رۆژێكدا و ئەو بڕەش زیاد كراوەتە سەر ئەو ئاستەی كە لە ساڵی رابردوودا تۆماركراوە و بەو جۆرەش تێكڕای رۆژانە گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 293 ھەزار لیتر”. 

ھاوكات سەبارەت بە بەرھەمھێنانی زەیتی گاز بەجۆرێك زیادیكردووە گەیشتووەتە نزیكەی 4 ملیۆن لیتری رۆژانە و بۆ 11 ملیۆن و 228 ھەزار لیتر زیادیكردووە و ھۆكاری ئەو زیادەیەش بۆ ئەو پلانە پتەوانە دەگەڕێتەوە كە لەماوەی رابردوودا لەلایەن وەزارەتەكەوە دارێژراوە.