٤٤ تۆن ھێلکە دەستی بەسەردا گیرا

ئاسایشی سلێمانی
ڕایدەگەیەنێت دەستیانگرتووە بە سەر ٤٤ تۆن ھێلکەدا کە باقاچاغ ویستراوە بێتە ناو خاکی
ھەرێم
.


 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌
کراوه‌ ” هێزەکانمان توانیان لە مەرزى باشماخی نێودەوڵه‌تى ڕۆژى 17/8/2019 دەست
بگرن بەسەر بڕى  ٤٤ تەن و ١٠٠ کیلۆ هێلکە کە
بە دوو ھۆتۆمبێلی بارھەڵگری کۆنتێنەرى ویستویانە بھێننە کوردستان


 

ڕاشیگەیاند”
بە پێى بڕیار و ڕێنماییەکان هێنانى قەدەغەیە بۆ ناوهەرێم وه‌ خاوەنی ھێلکەکان ڕوو بەڕووى یاسا کرانەوە و دەست بەرسەر ئۆتۆمبیل
و بارە هێلکەکاندا گیرا بۆئەوەى ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گومرگى بکرێتەوە بۆ
گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی
“.