وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دواداچوونی پێویست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی باس له مه‌ترسی شووتی ده‌كات له سنوری پێنجوین و ده‌شڵێت، زۆرینەی ووڵاتانی جیهان دەرمانی کشتوکاڵی ڕێگەپێدراو بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی زانستی بەکار دەهێنرێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، چەند ڕۆژێکە لە ڕێی سۆسیال میدیاوە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستاو دەستی پێدەکرێت، کە تێیدا باس لەوە دەکرێت، چەند جۆرێک دەرمان بەکار دەهێنرێت بۆ گەشەپێکردنی بەروبوومی شووتی لە ناوچەی پێنجوێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بێگومان لە زۆرینەی ووڵاتانی جیهان دەرمانی کشتوکاڵی ڕێگەپێدراو بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی زانستی بەکار دەهێنرێت بۆ گەشەی بەرهەمەکان، جگە لەو بەرهەمانەی کە ۱۰۰٪ ئۆرگانین.
“ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچوونی پێویستمان دەبێت لەسەر ئەم بابەتە، چونکە پەیوەستە بە ژیان و تەندروستی خەڵکی ووڵاتەکەمان” بێگه‌رد تاڵه‌بانی واده‌ڵێت.
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، هەرچەندە لە دەربڕینی ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە زۆر بە ڕوونی هەست بەوە دەکرێ کە هەوڵی شکاندنی بەرووبوومی ناوخۆیی دەدات و دەیەوێ ترس بڵاو بکاتەوە، ئینجا ئەم کارە مەبەستدار یان لە نائاگاییەوە بێت. کە سەرئەنجام بەقازانجی بەرهەمی هاوردە دەشکێتەوە.
باسله‌وه‌شده‌كات، لە کاتێدا لای هەمووان زۆر روونە بەرهەمی ناوخۆ زۆر زیاتر تەندروستتر و باشتر و ئۆرگانی تر و تازەترە بە بەراورد بە بەرهەمی هاوردەکراو لە ووڵاتانی دراوسێ.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت، سەرباری ئەوەش جارێکی تریش بەڵێن دەدەین وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، زۆر بەجدی لەم بابەتە دەڕوانین و لەهەموو ڕوویەکەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون دەکەین.