ئۆپێك پێشبینی ده‌كات داواكاریی له‌سه‌ر نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه‌

رێكخراوه‌كه‌ له‌ راپۆرتی تایبه‌تی خۆیدا بۆ مانگی ئاب كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ پێشبینی ده‌كات ئاستی داواكاریی له‌سه‌ر نه‌وتی خاو به‌بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا زیاد بكات له‌ ساڵی 2020 و بۆ 29 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش بڕی یەک ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیلی كه‌متره‌ له‌ ئاستی ساڵی 2018.

راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت “ئۆپێك” ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ نه‌وتی خاو به‌ بڕی 246 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ مانگی رابردوو روویداوه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 29 ملیۆن و 61 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

راپۆرته‌كه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ پێشبینی ده‌كات ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپێك به‌ بڕی یەک ملیۆن و 97 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ ساڵی 2019 زیاد بكات و ئه‌وه‌ش كه‌متره‌ به‌ بڕی 72 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ پێشبینییه‌كانی مانگی رابردوو.

رێكخراوه‌كه‌ پێشبینی كردووه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ڕازیل و تایله‌ند و نه‌رویج پتر دابه‌زێت به‌راورد به‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2019 كه‌ له‌ رێگه‌ی رێگه‌كانی زیادكردنی به‌رهه‌م له‌ كه‌نه‌دا له‌ چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ركرابوو.

له‌ 2019 راپۆرته‌كه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات گه‌شه‌ی داواخوازیی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت به‌ بڕی یەک ملیۆن و 10 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانه‌ زیاد بكات و بگاته‌ 99 ملیۆن و 92 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

هه‌روه‌ها پێشبینیشی كردووه‌ گه‌شه‌ی داواكاریی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت به‌ بری یەک ملیۆن و 14 هه‌زار ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا زیاد بكات و ئاستی به‌كاربردنی جیهانی بگاته‌ 101 ملیۆن و پێنج هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

رێكخراوی “ئۆپێك” كه‌ له‌نێوییدا سعوودیه‌ و رووسیا هه‌یه‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڕیاری دا به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به‌ بڕی یەک ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.