كوشتارگەی سلێمانی: ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو قوربانی كردن زیادی كردوه‌


سەرپەرشتیاری ستافی پزیشكیی كوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر گۆشتکراوە بە قوربانی و  77 تەن و 300 كیلۆ گۆشت تەسلیمی هاوڵاتییان كراوەتەوە كە بۆ قوربانیكردن بەكاریان هێناوە.

شاڵاو عارف، سەرپەرشتیاری ستافی پزیشكیی كوشتارگەی سلێمانی، ئاشکرایکرد کە ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر گۆشتکراوە بە قوربانی و ڕونیکردەوە  پێنج ڕۆژ پێش جەژن 793 تەن و 800 كیلۆ گۆشتی سوور لە كوشتارگەوە ڕەوانەی بازاڕەكان كراوە و لە جەژنیشدا 77 تەن گوشت بۆ قوربانی براوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا زیاتر لە 7 تەن گۆشت كە تەندروست نەبووە بۆ خواردن ڕێگەنەدراوە بخرێتە بازاڕەوە و سوتێنراوە.

 ئەو بەرپرسەی کوشتارگەی سلێمانی باسی لەوەشکرد لە چوار ڕۆژی جەژندا، 77 تەن و 300 كیلۆ گۆشتی سور لە كوشتارگەی سلێمانیەوە تەسلیمی هاوڵاتییان كراوەتەوە كە بۆ قوربانیكردن بەكاریان هێناوە.