جێگیری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەورووپا- کوردستان رایگەیاند، ”به فهرمی لەوڵاتی سویسرا ژووری بازرگانی ئەورووپا- کوردستان كرایهوه و بهمنزیكانهش نوسینگه له ههرێمی كوردستان دهكرێتهوه”.
تاڵیب ئوسێ، جێگری سهرۆكی ژووری بازرگانی ئهوروپا – كوردستان رایگەیاند، ”دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی لە لایەن حکوومەتی سویسراوە ژووری بازرگانی ئەورووپا- کوردستان کرایەوە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا نووسینگەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە”.
تالیب ئوسێ وتیشی، ”دەمانەوێت کاری هاوبەش لە نێوان سەرمایەدارانی ئەورووپا و هەرێمی کوردستاندا هەبێت، بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو ڕووێکەوە پێشبکەوێت و لە چەندین سێکتەری جوودادا پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەین”.