قوباد تاڵه‌بانی‌ په‌یامێكی‌ ڤیدیۆیی ئاڕاسته‌ی‌ گه‌نجان كرد

له‌ رۆژی‌ جیهانی‌ گه‌نجاندا، جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوای‌ له‌ گه‌نجانی‌ وڵاته‌كه‌مان كرد كه‌ “خه‌ونه‌كانتان با گه‌وره‌ بێت و تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كوردستان به‌ خواستی‌ ئێوه‌ گه‌شه‌ بكات و بچێته‌ پێش”.

ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ گه‌نجانه‌وه‌ په‌یامێكی‌ ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی‌ گه‌نجانی‌ وڵاته‌كه‌مان كرد.

قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “به‌گه‌نجانی‌ وڵاته‌كه‌م ده‌ڵێم ئێوه‌ هێزی‌ راسته‌قینه‌ی‌ وڵاته‌كه‌مانن و ده‌توانن كوردستانێكی‌ باشتر بۆ هه‌موو بنیات بنێن”.

ده‌شڵێت: “خه‌ونه‌كانتان با گه‌وره‌ بێت و تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كوردستان به‌ خواستی‌ ئێوه‌ گه‌شه‌ بكات و بچێته‌ پێش، پیرۆزه‌ رۆژی‌ جیهانی‌ گه‌نجان له‌ گه‌نجانی‌ كوردستان”.

هاوكات جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران نووسیویه‌تی‌: “له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌ركه‌مان بیر دێته‌وه‌ كه‌ پاڵپشتی ئه‌م توێژه‌ بكه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی ده‌بنه‌ سه‌ركرده‌ی سبه‌ی، یارمه‌تییان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌مان باشتر و دادگه‌رتر بكه‌ن”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “رۆڵی گه‌نجان له‌ بنیاتنانی نیشتمان ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌و هه‌میشه‌ ئه‌وان جێگای شانازیمانن. با خۆمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی گه‌نجان تا ئه‌و كوردستانه‌مان بۆ بنیات بنێن كه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن”.