له‌سه‌ر هێڵی سنوری هه‌ردوو دراوسێ سویسرا‌و فه‌ره‌نسا، میوانخانه‌یه‌ك كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 19 جیاوازه به‌وه‌ی كاتێك میوانان ده‌چنه ژوره‌وه له‌سویسرا له‌فه‌ره‌نسا دێنه ده‌روه.
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌دروستكردنی ئه‌م ماڵه له‌ساڵی 1863، له‌سه‌ر هێڵی سنوری بۆ ئاسانكردنی كاری قاچاغچێتی بوه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، پاشان گۆڕدار بۆ میوانخانه پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاڵۆز له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.
ڕێگه‌ی داواكردنی مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ماڵه تاكو ببێته میوانخانه پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بوه، به‌ڵام ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌بوه له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی باس ده‌كات، یه‌كێك لهخاوهنهكانی ئه‌م میوانخانه‌یه ده‌ڵێت داوامان له‌سویسرا كرد بۆ كاروباری ناوه‌وه ،به‌ڵام بۆ مۆڵه‌تی به‌شی ده‌روه‌ی دوامان له‌فه‌ره‌نسا كرد،ئه‌وه‌ی ڕویدا سویسرا ڕه‌زامه‌ند بو، به‌ڵام فه‌ره‌سنا ڕه‌تیكرده‌وه له‌سه‌ره‌تایه، هه‌موو شتێك هاوبه‌شه له‌و میوانخانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو دراوسێدا، ته‌نانه‌ت ئاوه‌كه‌ش هاوبه‌شه،به‌شێكی له‌سویسراوه هاتوه دولیستی نرخمان هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ كاره‌باش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه گه‌ر كاره‌با لهلایهنێكیانهوه نه‌ما له‌لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه به‌رده‌وامه.