گه‌وره‌ترین به‌رد که‌ له‌كاری‌ بیناسازیدا به‌كارهاتووه‌

له‌كتێبی‌ گینیسی‌ پێوانه‌یدا به‌ردێك له‌شاری‌ به‌علبه‌كی‌ لوبنانی‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌ردی‌ جیهان تۆماركراوه‌ كه‌ بۆ كاری‌ بیناسازی‌ به‌كارهاتبێت.
به‌رده‌كه‌ نزیكه‌ی‌ (1000) ته‌ن  قورسه‌و به‌شێك بووه‌  له‌په‌رستگای‌ رۆمانییه‌كان له‌و شاره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ تائێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و به‌رده‌ چۆن به‌و شێوه‌یه‌ ئاماده‌كراوه‌و گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رستگاكه‌. 
هه‌ر له‌ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌و به‌رده‌ (26) به‌ردی‌ تریش هه‌ن كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان قورساییه‌كه‌یان ده‌گاته‌ 350 ته‌ن ده‌بێت.