ئاماری پێنج ڕۆژی کوشتار لەکوشتارگەی سلێمانی بەر لەجەژنی قوربان بڵاوكرایهوه كه تیایدا هاتووه، ۹٥٦٤ سەر ئاژەڵی بچووکە و ٥٦۲ ئاژەڵی گەورە ، لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا بڕی ۷۹۳ تەن و ۸۰۰ کیلۆ گۆشتی شیاو لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکی ڕەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە.
ئاماژه بهوهش دراوه بڕی ۷ تەن و ۱٥۰ کیلۆ گۆشتیش بەهۆی نەشیاوی لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکی ڕەتکراوە و سوتێنراوە ، بەبەراورد بەجەژنی قوربانی ڕابردوو ٤۰ تەن زیاتر ڕەوانەی بازاڕەکان کراوە ، هەر لەمانگەدا بەمەبەستی کوشتارکردن نزیکەیی
د.شاڵاو عارف ، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی سلێمانی رایگهیاند ٥۰۰۰ ئاژەڵ هاوردەی سلێمانی کراوە، هاوکات هۆشیاری دەدەینە هاووڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەمان ، دیاردەی قوربانیکردن لەماڵ و چیایی گۆیژە دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگەو سەرچاوەیەکیش دەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی نەخۆشی ، چونکە خوێن و پاشەڕوۆ لەم پلەی گەرمایەیی هاویندا لەماوەیەکی کورتدا سەدان جۆر مایکرۆبی زیان بەخش لەسەری گەشە دەکات بەهەموو ڕێگەیەک چ با یاخود جوڵەی گیانەوەران بڵاو دەبێتەوە .
ناوبراو وتیشی ستافی پزیشکی کوشتار لەژێر ڕێنمایی و چاودێری بەڕێوبەری ڤێتێرنەری سلێمانی ، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەیی قوربانی بەگوێرەی پلانێکی تایبەت لەکوشتارگە دەوام دەکەین و ئامادەین بۆ پشکنین و گەیاندنی گۆشتێکی تەندروست بەهاووڵاتیان تاکو بەشداری پێ بکەن بۆ قوربانیەکانیان.