شارهوانی سلێمانی له كۆوبونهوهیهكدا سهربڕین و كهوڵكردنی ئاژهڵ لهسهر شهقامهكان قهدهغه دهكات و داوا دهكات هێزی فریاكهوتنیان بۆ دابین بكرێـت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧- ٨- ٢٠١٩، بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەشەكانی خزمەتگوزای و زیادەڕەوی و پۆلیسی شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە ڕێگریكردن لە سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردنی لەسەر شەقامەكان ئەنجامدرا.
كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری، بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی و جێگرەكەی، لێپرسراوی بەشی زیادەڕەوی ڕۆژهەڵات، لێپرسراوی بەشی زیادەڕەوی ڕۆژئاوا، بەرپرسی هۆبەی ١ی خزمەتگوزاری، بەرپرسی هۆبەی ٢ی خزمەتگوزاری، بەرپرسی هۆبەی ٣ی خزمەتگوزاری، بەرپرسی پۆلیسی شارەوانی و بەشی ئامێرەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكەدا ڕێنماییان پێدرا سەبارەت بە:
١- هیچ شوێنێك تەلبەند و سیاج نەكرێت بە مەبەستی فرۆشتن و سەربڕین.
٢- دانانی ژمارەیەك ئاگادار كردنەوە لە شوێنە جیاجیاكاندا بۆ مەبەستی رێگریكردن لە سەربڕینی ئاژەڵ.
٣- دابینكردنی هێزی فریاكەوتن بۆ تیمەكانی شارەوانی سلێمانی.
٤- سەر شەقامەكان تەنها بۆ فرۆشتن بەكاربهێندرێت و سەربڕین و كەوڵكردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغە بكرێت.
٥- بەدواداچوون بكرێتەوە بۆ هەموو ئەو ایجرائاتانەی كراون بەرامبەر ئەو زیادەڕەویانەی كە دووكاندارەكان كردوویانەتە سەر شۆستەو شەقامەكان، وەك لە كۆبوونەوەی (١٠ – ٧- ٢٠١٩)دا باسی لێوەكراوە و غرامەی ١٥٠ هەزار دیناریان بۆكراوە، دەتواندرێت دوای جەژن ایجرائاتی یاساییان بەرامبەر بكرێت.
٦- لیژنەی خەفەری خزمەتگوزای لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە كار دەكات، گەڵابەو شۆفڵ لە سێیەم ڕۆژی جەژنەوە بەردەست دەبێت بۆ ئەو كارانەی لە لایەن لیژنەكانەوە پێیان دەسپێردرێت ئەوەش بە هاوبەشی ستافی قائیمقامیەتی سلێمانی كە لەگەڵ لیژنەكانی زیادەڕەویدا هاوكارن.