کۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبێل، بڕیاریدا بە کێشانەوەی زیاتر لە (205) هەزار ئۆتۆمۆبێل لە جۆری (مینی ڤان) لە بازاڕەکانی ئەمەریکادا، ئەوەش بەهۆی بونی کێشەیەک لە گێڕەکەیدا.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەو ئۆتۆمۆبێلانەی بەرهەمیانهێناوە، کێشەیەک لە گێرەکانیاندا هەیە، بەوەی لەو شوێنانەی پلەی گەرمیان لە ژێر سفرەوەیە بەباشی کارناکەن.
ئاماژە بەوەشدراوە: ئەو ئۆتۆمۆبێلانە بەرهەمی ساڵی رابردو و ئەمساڵن.
کۆمپانیای هۆندا لەم ساڵدا توانیویەتی رێژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبێل بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردو 41.3% زیاد بکات و گەیشتوەتە 4.11 ملیۆن ئۆتۆمۆبێل.