به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى داخستنى تونێلى پێشڕه‌وه‌وه شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كات كه تونێلی پێشڕه‌و له ئه‌مشه‌و سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 6 / 8 / 2019 له كاتژمێر (9) ی شه‌و بۆ (11) ی شه‌و داده‌خرێت، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ين كه له‌و كاته‌دا رێگای چیاى ئه‌زمه‌ڕ به‌كاربهێنن.
سه‌باره‌ت به هۆكارى داخستنه‌كه، ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو “به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی و پاككردنه‌وه‌ی كامێرا و سێنسه‌ره‌كان و گۆڕینی هه‌ندێك له گڵۆپه‌كانی ناو تونێله‌كه‌یه”.