کۆمپانیای ئینتێل (Intel )

ئینتێل (هێمایی بۆرسە (INTS) کارگەیەکی پێشەنگی جیهانیە و پەرەپێدەری یەکەی چارەسەری ناوەندی وچیپسێتی کۆمپیوتەرەکانە.
لە ساڵی ١٩٦٨ لەکالیفۆڕنیا، لە دۆڵی سلیکۆن، دامەزراوە. Intel لەکورت کراوەی ڕستەی ( integrated Electronics) سەرچاوەدەگرێت . لەساڵی ١٩٧١ Intel یەکەم یەکەی چارەسەری ناوەندی ( microprocessors ) ی بۆ کۆمپیوتەرەکان ناساند، دوای ساڵانێک لەدروست کردنی یەکەی یادی بنچینەکراو بە نیمچە گەیەنەرەکان، تـوانی شۆڕشێکی گەورە لە شێوەی پیشەسازی کۆمپیوتەر بەرپابکات. زۆرینەی بەرهەمە گرینگ و بەنرخەکانی ئەم کۆمپانیایە ماوەتەوە کە چیپە مایکڕۆییەکانە، کە گەورەترین وەگەرخەری کۆمپیوتەرە کەسیەکان و دیسکەکان و تەلەفۆنە زیرەکەکان لەسەرتاپای جیهاندا. هەرچەندە، ئینتێل چەندان جۆری تری جیاواز لە چیپسێت و چارەسەری میمۆری و پێکهاتەی مۆبایلە زیرەکەکان و سۆفت وەیر بەرهەم دەهێنێت.
ئینتێل یەکێکە لە گەورەترین مالی وەگەرخەری لێکۆڵینەوە وپەرەپێدانی دۆڵی سیلیکۆن، هەوڵی چوونە پێشەوە دەدات لە  بەرەو پێشبردنی تەکنەلۆژیایی چیپ و  بەرهەمهێنانیان کە ناو دەبرێت بە( tick tock technology development  cadence   ) .  ئینتێل جەخت لە سەر بەردەوامیکردن لە دابین کردنی خێرایی دەکات بۆ کۆمپیوتەرو مۆبایل وهتد…..، چووستی و قابیلیەتی بەرهەمی چیپەکانیەتی ،هەروەها کۆمپانیای Intel شانازی دەکات، بەڕۆڵی گەورەی لەسەر یاسایی مۆر، کە لە ساڵی ١٩٦٥ دانرا و، دەڵێت “چڕی تڕانزستەر  لەسوڕێکی تەواوکاریدا دووهێندە دەبێت لە دوو ساڵدا”
هەرچەندە ئۆفیسە سەرەکییەکانی جێبەجێکردنی ئینتێل لە کالیفۆرنیا ماونەتەوە بەڵام کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکەی لە ویلایەتی دیلاوێرەیە، کارگەو شوێنی لێکۆڵینەوەکانی لەهەموو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شوێنی تایبەت بەخۆی هەیە، وە ئەم تەکنەلۆژیایە لەهەموو جیهانیشدا بڵاوبۆتەوە. لەگەڵ چەندەها کاری هاوبەشی گەورە لە مەکسیکۆ و ئەریزۆن وماساچوسەتەس و ئێرلەندا و هیندستان و ئیسڕائیل . گرینگی گەشەکردنی مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەرە کێش سوکەکان، بووە هۆی وەبەرهێنان کردن لە چیپی بچوک و خۆگر و هەرزانتر. لە ڕاستیدا کۆمپانیای ئینتێل دەبێتە یەکەم کۆمپانیا، لە دروست کردنی پڕۆسەی تەکنەلۆژی ئاست بەرز و ئاسان بۆ تەکنەلۆژیای پرۆسێسەری 14nm  . لە هۆکارە ترسناکەکان کە ڕووبەڕوی کۆمپانیا دەبێتەوە ئەوانیش بریتین لە:ـ بەرز بوونەوەی نرخ لە جیهاندا و پەککەوتنی ئەو زنجیرە کەلووپەلانەی هاوردە دەکرێن، لە نێوان وڵاتەکانی جیهاندا و گۆڕانکاری گەورە لە کاری بازرگانی و هەڵسوکەوتی بەکاربەر, لە بەرامبەر بەرهەمی تەکنەلۆژیادا.