وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی بۆ ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاككراو و ژێرئاوكه‌وتو رونكردنه‌وه ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت”له‌سنوره‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵی هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌كراوه و سێ فلته‌ر بۆ پشكنینكردنیان دانراوه” و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش ده‌كات كه مه‌رجی تێدا نه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیارێك هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاككراو، ژێرئاو كه‌وتووی قه‌ده‌غه كرد، له‌ئێستادا ده‌وترێت داغڵكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌رێژه‌یه‌كی سنوردار له‌سنوره‌كانه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه.
د.سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، بهSNNی راگه‌یاند”دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه هیچ ئۆتۆمبێلێك هاورده‌نه‌كراوه‌و ئه‌و زانیاریانه دروست نین، كه ده‌وترێت له‌دوای بڕیاره‌كه‌وه ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاككراو و ژێرئاوكه‌وتو هاورده‌كراون”.
وتیشی:”له‌دوای بڕیاره‌كه‌وه چه‌ند راپۆرتێكمان بۆهات، ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا گرت و ژماره‌یه‌كیان به‌گوێره‌ی رێنمایه‌كان پشكنینی ترمان بۆئه‌نجامدان و هه‌ر ئۆتۆمبێلێك مه‌رجه‌كانی تێدانه‌بوبێت رێگه‌ی هاورده‌كردنیمان نه‌داوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئێستا له‌سنوره‌كانه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆنتڕۆڵی هێنانی ئۆتۆمبێلی كردوه و سێ فلته‌ر بۆ پشكنینكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هه‌یه”، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش دوای داغڵكردنی گومانی له‌سه‌ربێت و راپۆرته‌كه‌یان پێبگات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌تمه‌ند دوباره پشكنینی بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
رونیكرده‌وه،”هه‌رحاڵه‌تێكی هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون هه‌بێت، ئه‌وانیش به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرین”.