ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایده‌گه‌یه‌نێت ”به فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مانگی داهاتوو ده‌روازی سنوری قائیم له نێوان عێراق- سووریا ده‌كرێته‌وه”.
فه‌رحان دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند ”یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو واتا ڕۆژی 1ی ئه‌یلوول وه‌ک ڕۆژی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی قائیم ڕاگه‌یاندووه”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكوومه‌تی خۆجێیی ئه‌نبار له ڕۆمادی كۆبووه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندوون که له‌سه‌ر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران ڕۆژی 1ی ئه‌یلوول ده‌روازه‌ی قائیم ده‌كرێته‌وه.
فه‌رحان دلێمی ڕاشیگه‌یاندووه ”پلانی حكومه‌ت له ئێستادا كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی كۆنی قائیم و كاركردنه له دروست كردنی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری كه سێ كیلۆمه‌تر له قه‌زای قائیمه‌وه دووره”.
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له کۆتاییدا باسی له‌وه‌ش کرد که تا کاتی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێی سنووری کارکردن له ده‌روازه‌ی قائیم به‌م شێوازه ده‌بێت که له‌بری به‌کارهێنانی بینا خاپوورکراوه‌کانی ده‌ستی داعش كابینه به‌کار ده‌هێنین و جه‌ختی کرده‌وه: ”حكومه‌تی ناوه‌ندی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پاش دابینکردنی پێداویستییه‌کان ده‌روازه سنوورییه‌که له واده‌ی دیاریکراو بکاته‌وه”.