بەهەوڵی بەردەوامی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی عیراق نوسینگەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق وەك كارئاسانییەك بۆ هاوڵاتیان لە سلێمانی دەكرێتەوە.
لەو بارەوە لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاندووە لەسەر داوای د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و بۆ باشتر ڕایكردنی كاروباری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە نوسینگەیەكی وەزارەتەكەیان لەشاری سلێمانی بكرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە وەزیری دەرەوەی عیراق ئیمزای لەسەر بڕیارەكە كردووە و لەئایندەیەكی نزیكدا نوسینگەی وەزارەتەكە لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە.
پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی هەوڵەكانیدا بۆ ئاسانكاری كاروباری هاوڵاتیان، لەڕێگەی نوسراوێكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا داوایكردبوو نوێنەری وەزارەتی دەرەوە لەشاری سلێمانی بكرێتەوە، ئەمڕۆش بەهەوڵی د. بەرهەم ساڵح وەزارەتەكە وەڵامی داواكارییەكەی دایەوە بڕیاریدا بەكردنەوەی نوێنەرایەتیان لەشاری سلێمانی.