سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە پێشنیاری بۆ حكوومەتی عێراق كرد، هەلی باشبوونی رەوشی ئەمنی بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە گەشت کەرتەکاندا.
بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە داوای كردووە كە گرنگە حكوومەتی فیدرال باشبوونی رەوشی ئەمنی، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وەك دەفەرتێك بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی چاكسازی لە سەرجەم كەرتەکاندا بقۆزێتەوە بە تایبەتیش لە كەرتی بانكیدا بۆ ئەوەی ئابووری عێراق سەقامگیر بێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ”سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە داوای لە حكوومەتی عێراق كرد كەوا خەرجییەكانی لە كەرتی كارەبادا كەم بكاتەوە”.
ئەمەش لە كاتێكدایە حكوومەتی عێراق پارەیەكی زۆر لە كەرتی كارەبادا خەرجكردووە كە هاووڵاتییان لێ سوودمەندبوون.
لە ٣٠ی نیسانی رابردوودا، حكوومەتی عێراق بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە كەرتی كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای ١٤ ملیار یورۆ لەگەڵ كۆمپانیای “Siemens”ی ئەڵمانی واژووكردبوو.