ڕێكخراوێکی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی کۆتای خولی پیشەی ڕاگەیاند کە تیایدا چەندین دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا تیایدا بەشداربوون.
دابان نەجمەدین،ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە کۆتای خولی پیشەی ڕێکخراوی BMZ ئەڵمانی کە ١٤٠ گەنج فێری پیشەی جیاوازکراون و دەستیان بەکاری خۆیانکردووە.
ژیان محەمەد، یاریدەدەری بە ڕێوە بەری پیشە BMZ ئەڵمانی ڕایگەیاند: ئێمە لە ھەرێمی کوردستان وەک ڕێکخراوی BMZ ئەڵمانی کاری پیشەی فێری دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و بێکاران دەکەین کە بەپێی بودجەی ڕێکخراوەکە بەردەوام دەبین و خول دەڵێینەوە وە دەمانەوێت وەک ڕێکخراوەکەمان ئەم جۆرە خولانە بدەینە دەست وەزارەتی کار لەئایندەدا کاری لەسەر بکەن”.
ڕاشیگەیاند: ئامانجی پرۆژەکە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاریە لەنێوان گەنجانی ھەرێمی کوردستان پێشخستنی تواناکانی ڕاھێنەرانی پیشەی و زیادکردنی ژمارەی ڕاھێنەرانی پیشەی لە کەرتی تایبەت و ئامادەکردنی پرۆگرامی ڕاھێنانی مۆدێرن بەمەش دەمانەوێت دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان شارەزای تەواویان ھەبێت.
دەربارەی جۆری خولەکان و شارەزای پیشەیەی بۆ بەشداربوان دەڵێت: خولەکانمان لە جۆری خزمەتگوزاری کڕیار، تەکنەلۆجیای پەیوەندی، سیستمی ووزەی خۆر، لوولە کێشی واتا وەستای ئاو ئاوەڕۆ، ڕێکخستنی بۆنەکان، ھەڵبژاردنی ئەم جۆرە پیشانە لەسەر لێکۆڵینەوەی بازاڕ و ھەڵسەنگاندنی بۆکراوە پاشان بڕیاری کردنەوەیان دراوە.
ئاماژەی بەوەشدا لە ھەرێمی کوردستاندا ١٤٠ بەشداربوو لە خولەکاندا بەشداریانکردووە بۆ فێربونی پیشەکان.
لای خۆشیەوە دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام ھاوکاری تەواوی ئەو ڕێکخراوانەمانکردووە کە دەیانەوێت ھەلی کار زیادبکەن بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان تاپشت بەکاری خۆیان ببەستن وە توانیومانە ھاوکاری تەواوی خولی پیشە بکەین لە ماوەی ڕابردودا کۆبونەوەیان لەگەڵ بازرگانانی کەرتی تایبەت بۆ ڕێک بخەین و پشتیوانیانبن تا بتوانن سود لە توانای ئەو گەنجانە وەربگرن کە لەم خولانە شارەزاییان پێ دەدرێت و فێری کار دەکرێن.