كۆمپانیای (SOS Ready ) دوایین داهێنانی خۆی خسته‌روو له‌بواری بارگاویكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایل و تابلێته‌كاندا. به‌رهه‌می نوێی ئه‌و كۆمپانیایه، شاحنه‌یه‌كی ده‌ستكرده كه‌پشت ده‌به‌ستێ به‌گۆڕینی جوڵه بۆ وزه‌ی كاره‌با.
ئامێری بارگاویكردنه‌وه‌كه له‌رێی به‌شێكی تایبه‌ته‌وه كه‌ره‌نگی شینه و له‌سه‌ر ئامێره‌كه به‌ستراوه، له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌كه‌وه ده‌سوڕێنرێته‌وه‌و به‌وه‌ش وزه‌ی جوڵانه‌وه ده‌گۆڕێ بۆ ووزه‌ی كاره‌بای پێویست بۆ پاتری مۆبایله‌كه.
داهێنه‌رانی ئه‌و ئامێره رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ته‌نیا پێنج خوله‌ك به‌رده‌وام بون له‌سوراندنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌یه به‌سه بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه بۆ ماوه‌ی (12) خوله‌ك. كه‌دواتر له‌رێی كێبڵێكه‌وه به‌مۆبایله‌كه‌وه ده‌به‌سترێ. جێی باسه ئه‌و ئامێره قه‌باره‌یه‌كی بچوكی هه‌یه ده‌كرێ به‌كارهێنه‌ر بیخاته گیرفانیه‌وه‌و به‌ئاسانی هاتوچۆی پێ بكات و له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنێت. نرخی ئه‌و ئامێره‌ش ته‌نیا (40)دۆلاره.