بڕیارە لە سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا ٣ بەنداو دروست بكرێن.
“ئەكرەم ئەحمەد” بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە گفتوگۆ لە نێوان عێراق و توركیا هەیە بۆ دروستكردنی سێ بەنداو لە نێوان سنووری هەرێم و توركیا لە قەزای مێرگە سور بە ناوی بەنداوەكانی “حاجی بێ و قەرداغ و دەربەزاب” ، لە ئێستاشدا لایەنە هونەرییەكانی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، بەڵام لایەنی ئەمنی ماوە كە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و دواتر پڕۆژەكان بە هاوبەشی لە نێوان عێراق و توركیا دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆچوونی هەرێمی كوردستان لەسەر دروستكردنی ئەو بەنداوانە وەرگیراوە و حكومەتی هەرێمیش پشتگیری لە دروستكردنیان دەكات.